1 وەڵام

7 حەز 0 ڕق
 
باشترین وەلام

ڤایرۆسی کۆمپووتەری چەشنێک پرۆگرامی کۆمپووتەرییە کە بە مەبەستی تێکدانی ئیشی پرۆگرامەکانی دیکە و سیستەمە بەکارخەرییەکان دەنووسرێن، کاتێک بۆ نموونە لە سەر ویندەوزێک بخرێنە سەر، بە دەستکاری کردنی کۆدی پرۆگرامەکانی دیکە، خۆیان کۆپی دەکەن.

کەواتە ڤایرۆسی کۆمپووتەری پرۆگرامێکی کۆمپووتەرییە کە خۆی خۆی کۆپی دەکات و زیاد دەکات و ئیشی سەختامێر و پرۆگرامەکانی دیکە و سیستەمی بەکارخەری تێک دەدات.

بە کورتی:

  • مەبەستی سەرەکی ڤایرۆسێکی کۆمپووتەری ئەوەیە کە خۆی کۆپی بکات.
  • ڤایرۆسەکان زانیاری پێویستیان تێدایە کە بتوانن خۆیان کۆپی بکەن و کێشە ساز بکەن وەکوو سڕینەوە یان تێکدانی فایلە گرینگەکان لە سەر کۆمپووتەرێک.
  • ڤایرۆسێک بۆ ئەوەی ئیش بکات دەبێت لە سەر کۆمپووتەرەکە بکەوێتە گڕ واتە بچێتە نێو بیرگەی سەرەکی کۆمپووتەرەکەوە (Ram) و پاشان کۆمپووتەرەکە فرمانەکانی ڤایرۆسەکە جێبەجێ بکات. 
  • پاشان ڤایرۆسەکە ئەو کۆدانەی کە هەیەتی دەخاتە گڕ و پەیامێک پیشان دەدات، داتاکان دەگۆڕێت یان ئیشی سیستەمی بەکارخەرییەکە تێک دەدات.
  • ڤایرۆسەکە دەتوانێت خۆی کۆپی بکاتە نێو بیرگە ناوەکییەکان، بیرگە دەرەکییەکان، نێو پرۆگرامەکان و تەنانەت ئنتەرنێت.

هەڵیبژارد
...