5 حەز 0 ڕق
35 جار بینراو
ئەم حەوتەیە کۆدی ژێدەری سیستەمی بەکارخەری XP دزەی کردووەتە دەرەوە و لە تۆرنت و هەندێک ماڵپەڕی هاوبەشکردنی فایل و پەڕگە بڵاو کراوەتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە مایکرۆسۆفت لە ساڵی ٢٠١٤ بەولاوە ئیدی ئەم سیستەمە پاڵپشتی ناکات و ئاپدەیتی ناکاتەوە. بەڵام ئەم ڕووداوە سەرنجێکی زۆری بۆ ڕاکێشرا! هۆکاری چییە؟

1 وەڵام

5 حەز 0 ڕق
 
باشترین وەلام

ئەوانەی ڤایرۆس دەنووسن ئەگەر کۆدی ژێدەری سیستەمی بەکارخەرییەکیان لەبەردەست بێت دەتوانن چاکتر خاڵە لاوازەکانی ئەو سیستەمە بدۆزنەوە و ڤایرۆسی بەهێزتر بنووسن کە بەرگری کردنیان ئەستەمتر بێت. درووستە کە ویندەوز ئیکس پی ئیدی پاڵپشتی ناکرێت بەڵام هێشتا ژمارەیەکی بەرچاو کۆمپووتەری کەسی و هەروەها هەندێک کۆمپانیا هەن کە هێشتا لە ویندەوزی ئیکس پی کەڵک دەگرن. سەرەڕای ئەمە لە ویندەوزە نوێکاندا وەکوو ویندەوزی حەوت و هەشت و دە هەندێک کۆدی ویندەوز ئیکس پی هەن کە وەکوو میراتێک ماونەتەوە و لە درووست کردنی سیستەمە نوێکاندا کەڵکیان لێ گیراوە، کەواتە هاکەرەکان دەتوانن لەم کۆدەکان بۆ درووست کردنی ڤایرۆسی بەهێزتر بۆ ویندەوزە نوێکانیش کەڵک بگرن.


هەڵیبژارد
...