4 حەز 0 ڕق
41 جار بینراو
ئەگەر لە ڕۆژدا کاتێکی زۆر چاو ببڕیتە سەر مۆنیتەر، دەبێتە هۆی لاواز بوونی سۆمایی چاو؟

1 وەڵام

4 حەز 0 ڕق
نا، زۆر سەیر کردنی مۆنیتەر وەکوو ڕۆیشتنە سەر لە کێوێکی بەرزە کە دەبێتە هۆی هەناسەبڕکێ و ماندوو بوونی سییەکانت بەڵام نابێتە هۆی ئازار و زیان گەیشتنی درێژخایەن بە سییەکان. هەر بەم چەشنە چاو تێبڕینی زۆر لە سەر شاشەی مۆنیتەر دەبێتە هۆی ماندوو بوونی ماسوولکەکانی چاو. چونکە وادەکات کەمتر چاو بترووکێنیت. بۆ چارەسەری ئەمەش دەبێ لە کاتی ئیشدا زوو زوو چاو لە سەر مۆنیتەرەکە بەرز بکەیتەوە و سەیری شوێنێکی دوورتر بکەیت و چوار پێنج جار خێرا چاو بترووکێنیت.

بەڵام ئەگەر لەڕادەبەدەر سەیری مۆنیتەر بکەیت ئەو چاونەترووکاندنە دەتوانێت ببێتە هۆی وشک بوونی چاو و پاش ماوەیەک هەست بە ئازار بکەیت و ناچار ببیت چەند ڕۆژێک پشوو بدەیت تاکوو ئاسایی ببنەوە.

*دیارە بەکارهێنانی هەر شتێک ئەگەر لەڕادەبەدەر بێت دەتوانێت خەساری خۆی هەبێت بەڵام وا نییە کە بڵێی مۆنیتەر و ڕووناکی شاشەکەی چاو لاواز بکات!
...